فۆتۆ:
2021-03-17
3786 جار خوێندراوەتەوە
ماڵپەڕی سکای نیوز، لە کامێراکانی چاودێرییەوە گرتەڤیدیۆی رووداوێکی نامۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و فرۆکەیەك لەکاتی کەوتنەخوارەوەیدا لە شەقامی میامی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا بڵاودەکەنەوە و تیادا دوو کەسی ناو فرۆکەکە گیان لەدەستدەدەن و دایکێك و منداڵەکەی ناو ئۆتۆمبێلەکە بە سەختی برینداردەبن.
ئاماژە بە ئەوەشکراوە، بەهۆی بوونی ئاگرێکی زۆر لە چواردەوری ئۆتۆمبێلەکە تیمەکانی فریاگوزاری دوچاری گرفتی دەرهێنانی دایك و منداڵەکە بوونەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی لەکارکەوتنی یەکێك لە بزوێنەرەکانی فرۆکەکە توشی تێکشکان هات و کەوتەخوارە و بەر ئۆتۆمبێلێك کەوت.