کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆچوارشەممە ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و لە بەشێکی زۆری ناوچەکان ئەگەری نمەباران هەیە. هاوکات، دەشڵێت، سبەینێ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەمدا.
ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٣ پلە و نزمترین ١٧ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢٣ بە ١١ پلە دەبێت و دھۆک ١٩ بە ١٢ پلە دەبێت و کەرکوک ٢٦ بە ١٤ پلە دەبێت.
سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ١٩ پلە و نزمترین ١٥ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢٠ بە ١١ پلە، دھۆک ١٦ بە ١١ دەبێت، لە کەرکوکیش ٢٣ بە ١٤ پلە دەبێت.