سەردێڕ:

ئەگەر شەوان هەستت بەم نیشانەیە کرد مانای وایە جگەرت نەخۆشە

فۆتۆ: 
2021-03-16

7243 جار خوێندراوەتەوە

زیادەرەویکردن لە خواردنی شەکر و خواردنەوە کحولییەکان زیان بە جگەر دەگەیەنێت بە جۆرێک ناچارت دەکات سەردانی پزیشک بکەیت، بەڵام شەوانە هەستکردن بە خوران ئاماژەیە بۆ بوونی گرفت لە جگەردا.


ماڵپەڕی بێست لایف ئۆنلاین لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، ئەگەر شەوان هەستت بە نائارامی کرد ئەوا پێویستە بەخێرایی پشکنینی جگەر بکەیت، پزیشکان رایدەگەیەنن ئەگەر شەوان هەستت بە خورانی جەستە کرد مانای وایە ناڕێکییەک لە جگەردا هەیە، لە هەندێک حاڵەتیشدا خوران پەیوەندیی بە نەخۆشی جگەرەوە هەیە، ئاشکرایانکردووە لە درەنگی شەو یان لە کاتی شەودا خورانەکە توندتر بێت مانای بوونی گرفتە لە جگەردا.

ویندی هۆلاند پەرستاری شارەزا لە چاودێریکردنی نەخۆشانی جگەر رایگەیاندووە، یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی جگەر دەردانی جۆرە ماددەیەکە کە جەستە پێویستی نییە و لە ڕێگەی زراوەوە ئەو کارە دەکات.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر جگەر لەکارکەوت یان گرفتی تەندروستی توشبوو، ئەو ئەندامە هەوڵدەدات ڕزگاریبێت لە ماددەی زەرداو ئەویش لە ڕێگەی پێستەوە ئەو کارە دەکات هەر بۆیە خوران ڕوودەدات.

لیان بۆستنی پزیشک وتوویەتی "خورانی پیستی ئەو کەسانەی نەخۆشی جگەریان هەیە کاریگەریی نەرێنی لەسەر پەلەکان دەبێت، بەتایبەت زیاتر لەناو لەپی دەست و بنی پێدا ڕوودەدات و پەڵەی زەرد لە پێستدا دەردەکەوێت، لە شەوانیشدا خورانەکە زیاتر دەبێت و پلەی گەرمی بەرز دەکاتەوە.

پزیشکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن، لەکاتی هەستکردن بە زەردبوونی پێست یان چاو لەگەڵیدا خورانی هەبێت باشترە پشکنین بۆ جگەریان بکەن.