سەردێڕ:

سودێکی دەگمەنی قاوە بۆ پیاوان ئاشکراکرا

پەیوەندی بە هەستی بیستنەوە هەیە
فۆتۆ: 
2021-03-13

13580 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی توێژینەوەیەک، رۆژانە خواردنەوەی کوپێک قاوە کاریگەری لەدەستدانی ھەستی بیستن لای پیاوان بە رێژەی ١٥% کەمدەکاتەوە، بەڵام ئەم ئەگەرە بۆ ژنان لە ئارادا نییە.


ماڵپەڕی ریسێرچ گەیت توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە رۆژانە خواردنەوەی کوپێک قاوە کاریگەری ئەرێنی ھەیە و بە رێژەی ١٥% ئەگەری لەدەستدانی ھەستی بیستن لای پیاوان کەمدەکاتەوە بەراورد بەوانەی نایخۆنەوە.
لە توێژینەوەکەدا ٣٧ ھەزار کەس لە ژنان و پیاوان بەشدارییان تێداکردووە و دەرکەوتووە قاوە سودی بۆ ھەستی بیستن ھەیە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی دژەھەوکردنە و دژەئۆکسیدەکانی تێدایە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە کە رۆژنامەی میترۆی بەرتیانی بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم جۆرەکانی قاوە ئەوانەی کافایینیان تێدایە و ئەوانەشی تێیاندا نییە و بە ھەردوو جۆری پاڵێوراو و نە پاڵێوراوەوە دەرکەوتووە ھەمان کاریگەریان ھەیە.

ھاوکات، بەگوێرەی توێژینەوەکان قاوە یٔەو سودەی بۆ ژنان نییە. توێژەران گریمانەی یٔەوە دەکەن بەھۆی جیاوازی کاری یٔەندامەکانی جەستەوە بێت لە ژنان و پیاواندا.
ھاوکات، لەو باوەڕەشدان یٔەگەری ھەیە پەیوەندی بە یٔاستی ھۆڕمۆنی یٔیسترۆجینەوە ھەبێت کە لە ژناندا ھەیە و دەیپارێزێت لە لەدەستدانی ھەستی بیستن کاتێک دەچنە تەمەنەوە.
سەرەڕای ئەوەش ماکۆس ماچادۆ فراگوا یٔەندامی تیمی لێکۆڵینەوەکە ھۆشداری دەدات لەوەی، کە نابێت لەپێناو پاراستنی ھەستی بیستندا، قاوە زۆر بخورێتەوە چونکە لەوانەیە ببێتە ھۆی دروستبونی کێشەی تری تەندروستی.