دەرکەوتنی هەندێك نیشانەی نەخۆشی لە جەستەدا لەڕاستیدا نیشانەیەکی مەترسیدار نین و دەکرێت ئاماژەبن بۆ کەمبوونەوەی ڤیتامینێكی گرنگ کە وایکردووە کاری بەشێك لە ئەندامەکانی جەستە باش نەبێت.
ماڵپەڕی " aitnews" ئاماژەی بە گرنگترین نیشانەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامین B12 کردووە لە جەستەدا کەنابێت پشتگوێ بخرێن، بەم جۆرە:
١. هەستکردن بە ماندوێتی زۆر.
٢. هەناسەتوندی لەکاتێکدا کەمترین جوڵە بکەیت.
٣. خێرایی لێدانی دڵ.
٤. سەرئێشەی توند و بێ هۆکار.
٥. کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.
٦. هەوکردنی دەم و زمان.