فۆتۆ:
2021-03-11
7043 جار خوێندراوەتەوە
وێنەی کۆترێکی رەنگدار لە تویتەر دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەجۆرێك کۆمەڵێک لە بەکارهێنەرانی پێیانوایە وێنەکە فۆتۆشۆپە و راست نییە و کۆمەڵەکەی تریش جەخت لە بوونی کۆتر بەو رەنگە دەکەنەوە.
رەنگی کۆترەکە نزیکە لە باڵندەی توتیەوە و پەڕەکانی چەند رەنگێکی وەکو پەمەیی و پرتەقاڵی و شینی لەخۆگرتووە.

کۆمەڵێك کەس گومانیان لە راستی ئەو وێنەکە هەیە و داوای زانیاری زیاتر دەکەن و پێیانوایە بە بەرنامەی فۆتۆشۆپ رەنگەکەی دەستکاریکراوە.
بەکارهێنەرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوی زانستی ئەو کۆترەی ئاشکراکردووە کە (Treron vernan)بێت، بەڵام کۆمەڵێکی تر پێیانوایە، ئەو کۆترە سەر بە خێزانی (Columbidae) و لە باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا دەژیێت.