چا یەکێکە لە خواردنەوە باوەکان و خەڵکێکی زۆر لە دوای خواردنی نان ئارەزووی خواردنەوەی دەکەن، چا جۆری زۆرە لێرەدا مەبەست لە چای ڕەشە و زۆر کەس ڕۆژانە بە بەردەوامی دەیخۆنەوە، بەڵام ئایا دەزانرێت چ گۆڕانکارییەک بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟
چای ڕەش جگە لەوەی ماددەی کافاینی تێدایە و ئارامی بە جەستە و مێشک دەبەخشێت، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەیدا گرفتی تەندروستیی دروست دەکات، هەر بۆیە مالپەڕی برایت ساید لە بابەتێکدا ئاماژەی بەو گۆڕانکارییانە کردووە کە لە جەستەدا ڕوودەدەن، کاتێک هەموو ڕۆژێک چای ڕەش دەخۆیتەوە.
ئاستی فشاری خوێن لە جەستەدا هاوسەنگ دەکات

ڕێژەی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستە و بۆرییەکانی خوێن کەمدەکاتەوە.

ئەگەرچی ددان زەرد دەکات بەڵام بە تەندروستیی دەیهێڵێتەوە و بەکتریای زیانبەخشی ناودەم دەکوژێت.

خواردنی چای ڕەش بەبێ شەکر بۆ کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە بەسوودە.

هەندێک کات لایەنی نەرێنیشی هەیە و زۆر خواردنەوەی ژانەسەر دروست دەکات.

ئەگەر لە درەنگی شەودا بخورێتەوە یان بە بڕێکی زۆر بخورێتەوە توشی کەمخەوی و خەوزڕانت دەکات.

ئ.ل