ماڵپەڕی ئاڕ تی روسی ڤیدیۆی گیاندارێکی دەگمەنی بەناوی "ئۆکاپی" لە باخچەی ئاژەڵانی چێستەر لە باکوری خۆرئاوای بەریتانیا بڵاوکردەوە، هاوکات کامێراکانی چاودێری ساتی لەدایکبوونی ئەو گیاندارەیان تۆمارکردووە.
ئاژەڵی ئۆکاپی، زۆر دەگمەنە و رەنگی قاوەیی باوە و قاچەکانی رەنگی رەش و سپییە وەکو کەرەکێوی، زمانێکی شینی درێژی وەکو زەڕافەی هەیە گوێیەکانی پێ پاكدەکاتەوە و دوو شاخی بچوکیشی هەیە.
ئۆکاپی نیوەی جەستەی لە نیوەکەی تری جیاوازە، بەجۆرێك نیوەی رەنگ و شێوەی و قەبارەی وەکو کەرەکێوییە. بەوەش ناسراوە زۆر شەرمنە و بە ئاسانی ناتوانرێت لە دارستانەکاندا ببینرێت.