ئاژانسی ئەستێرەناسی ناسا گرتەیەکی ڤیدیۆیی گالیسکەیەکی گەڕۆکی شەش تایی ئەلیکترۆنی لەسەر هەسارەی مەریخ بڵاوکردەوە، گالیسکەکە رۆژی پێنجشەممە بە دریژایی شەش مەتر و نیو بۆ ماوەی ٣٣ خولەك گەشتی کردووە.
گالیسکەکە ناوی پێرسێڤیرەنس'ە، ١٨ی شوباتدا، لەسەر مەریخ نیشتەوە و زانایان ئومێدەوارن لە داهاتوودا بۆ توێژینەوەی زانستی بەکاریبهێنن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، درێژی گالیسکەکە چوار مەترە و بە گۆشەی ١٥٠ پلە بەلای چەپدا دەخولێتەوە و دەتوانێت بۆ ماوەی دوو مەتر و نیو بەرەو دواوە بگەڕێتەوە و لە رۆژێکدا تەنیا دەتوانێت ٢٠٠ مەتر بڕوات.
ئاماژە بەوەشکراوە، گالیسکەکە پێرسێڤیرەنس توانیویەتی چەندین وێنەی خاک و بەرد و گەردەلولی تەپ و تۆز و چاڵی مەریخ بەرۆژ بگرێت و بینێرێتەوە بۆ زەوی.