سەردێڕ:

وێنە.. رووداوێکی هاتوچۆ ناپاکیی ژنێک لە هاوسەرەکەی ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2021-03-06

62704 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری سالتیلو-ی وڵاتی مەکسیک، ژنێک لەگەڵ خۆشەویستە نهێنییەکەیدا چووەتەدەرەوە و لە رێگادا توشی رووداوی هاتوچۆ بوون. پاش ئەوەی پۆلیس لیکۆڵینەوە دەکات، هاوسەری ژنەکە ناپاکییەکەی بۆ ئاشکرادەبێت.


ماڵپەڕی روسیا تودەی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی پۆلیسی هاتوچۆ گەیشتوونەتە سەر رووداوەکە، داوای زانیارییان لە شۆفێرەکە (خۆشەویستە نهێنییەکە) و ژنەکە کردووە و ئەوانیش بە ناچاری ناسنامەکانیان پێداون.

المكسيك.. حادث سير يكشف خيانة زوجية - RT Arabic

ئاماژە بەوەشکراوە، دواتر پۆلیس پەیوەندی بە هاوسەری ژنەکەوە کردووە تاوەکو بێت و هاوسەرەکەی بۆ نەخۆشخانە بگوازێتەوە، بەڵام بۆی دەرکەوتووە لەگەڵ ئەو شۆفێرەدا خەریکی ناپاکیی بووە.

ئەوەش هاتووە، کە هەر لەو کاتەدا دەمەقاڵێ و شەڕ لەنێوان هاوسەری ژنەکە و شۆفێرەکەدا دروستبووە و پۆلیس لە یەکتری جیاکردوونەتەوە. لە ئێستادا کەیسەکە لە دادگایە.