گوندنشینەکانی چین زەوییە وشکەکانی ناوچەکەیان گۆڕیوە بۆ شوێنێکی سەوز و بەشێوەیەکی هونەری رووەکەکانیان رواندووە، کە دیمەنێکی سەرسوڕهێنەر و جوانیان هەیە.
وەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە بە بەکارهێنانی درۆنێك گیراوە لە شارۆچکەی شهشیانجی کۆن لە هەرێمی گویچۆی باشووری رۆژئاوای چین، دیمەنەکە سەرسوڕهێنەر و جوانە دوای ئەوەی کە رووەکەکان گەشاونەتەوە.
تۆڕی تەلەفیزیۆنی چینی ناوخۆیی " CGTN Arabic" ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ گۆڕانی زەوییەکانی ئەو گوندە لە وشکانییەوە بەرەو شوێنێکی سەوزایی کە بە پارچەیەك لە بەهەشت وەسف کراوە.


