ڤیتامین D رۆڵێکی گرنگی لە بنیاتنانی ئێسکی بەهێز هەیە و چەندین سوودی تەندروستی تری هەیە، هەرچەندە تیشکی خۆر یارمەتی جەستە دەدات ئەم ڤیتامینە بەرهەم بهێنێت، بەڵام هەمووان وەک یەک رۆژانە بەپێی پێویست ناکەونە بەر تیشیکی خۆر.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "مەوازین"، بڕی پێوستی ڤیتامین D بۆ کەسەکان بەپێ تەمەنیان دەگۆڕێت.
- منداڵان تا تەمەن ١٢ ساڵ مانگانە پێویستیان بە ٤٠٠ یەکەی ڤیتامین D هەیە.
- لە تەمەن یەک ساڵەوە تا ٧٠ ساڵ، مانگانە پێویستیان بە ٦٠٠ یەکە هەیە.
- لە سەروو ٧٠ ساڵەوە، لە مانگێکدا پێویستیان بە ٨٠٠ یەکە هەیە.
ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D:
- ماسی سەلەمۆن: ٨٥ گرام لە سەلەمۆن ٣٧٥ یەکەی تێدایە.
- ماسی تراوت: کە بە جۆرێکی تری ماسی سەلەمۆن دادەنرێت ٢٨ گرام لەم ماسیە ٥٤٠ یەکەی تێدایە.
- تەواوکەری خۆراکی ئامادەکراو بە زەیتی جگەری نەهەنگ، پێنج میلیلیتر لە زەیتی جگەری نەهەنگ لە %٦٦ ی پێویستیەکانی کەسێک بۆ ڤیتامین D بۆ رۆژێکی تەواو دابین دەکات.
- قارچک: کوپێک قارچک نزیکی ٧٨٦ یەکەی ڤیتامین تێدایە.
- زەردێنەی هێلکە: هێلکەیەکی تەواو بە زەردێنەکەیەوە ٤٤ یەکەی تێدایە کە لە تیشکی خۆرەوە دەستت دەکەوێت، کە لە %٦ ی پێویستی رۆژانەی جەستە بۆ ڤیتامین پڕ دەکاتەوە.