سەردێڕ:

شارەزایان: ئەم کەسانە نابێت سەوزە و میوەی فرێش بخۆن

فۆتۆ: 
2021-02-28

8694 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایانی بواری خۆراك رایانگەیاند، ئەو کەسانەی کە برینی گەدە و قۆڵۆن و کێشەی کۆئەندامی هەرسیان هەیە پێویستە سەوزە و میوەی فرێش نەخۆن.


چەند شارەزایەکی بواری خۆراک قسەیان بۆ ماڵپەڕی نۆڤۆستی روسی کردووە و ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو کەسانەی بە دەست گرفتەکانی کۆئەندامی هەرسەوە دەناڵێنن پێویستە سەوزە و میوە بکوڵێنن یان بۆ ماوەیەك لە فڕندا بن یاخود لەکۆتایی هەر چێشتێکدا زیادبکرێن بۆ ئەوەی بە فرێشی نەخورێن.

ئاماژە بەوەشدراوە، سەوزە و میوە بە تازەیی سودی زۆرە و رێژەیەکی یەکجار زۆر ڤیتامین و کانزای تیادایە، بەڵام بۆ هەندێك کەس پێویست دەکات بە فرێشی نەیخۆن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەوزەی تازە گرفتی غازاتی ناوسك و ناڕەحەتی لە ناوسکدا هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرسیان هەیە.

هاوکات، ئەوەش پشتڕاستکراوەتەوە، هەندێك لە سەوزەواتەکان دەتوانرێت باشتر لەلایەن ریخۆڵەکانەوە هەڵبمژرێن.

سەوزە و میوەکان بە باشترین سەرچاوەی ڤیتامین و کانزاکان دادەنرێن، هاوکات مادەی ریشاڵ لە خۆیاندەگرن کە یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدەن، شارەزایانی بواری خۆراك ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بە خواردنی سەوزە و میوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە.