سەردێڕ:

هونەرمەند یوسف شەعبان کۆچی دوایی کرد

فۆتۆ: 
2021-02-28

5015 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی میسر رایانگەیاند، هونەرمەند و ئەکتەری میسری 'یوسف شەعبان' لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.


میدیاکانی میسر رایانگەیاند، هونەرمەند و ئەکتەری میسری 'یوسف شەعبان' لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ 'یوسف شەعبان' هونەرمەند و ئەکتەری میسری لە تەمەنی ٩٠ ساڵدا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و باری تەندروستی تێكچوو، دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کرا، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا لە سەنتەرێکی تەندروستی تایبەت بە چاودێری بەساڵاچوان کۆچی دوایی کردووە.

یوسف شەعبان لە ١٦ی تەممووزی ١٩٣١ لە قاهیرە لەدایك بووە، لە قوتابخانەی تەوفیق خوێندنی بنەڕەتی تەواو کردووە و بەهۆی نایابی لەوێنەکێشاندا بڕیاریدا بچێتە ناو فاکەڵتی هونەرە جوانەکان، بەڵام خێزانەکەی بەتوندی ئەو بڕیارەیان رەت کردەوە و پێشنیاری کۆلێژی سەربازیان بۆ کردووە.

لە ساڵی ١٩٦١ دەستی کردووە بە کاری هونەریی و یەکەم دەرکەوتنی لە فیلمی "بيتنا رجل"دا بووە، نزیكەی پەنجا ساڵ كاری هونەریی كرد و بەشداریی ١١٠ فیلمی سینەمایی کردووە، جگە لە فیلمە سینەماییەکان لە چەندین دراما و شانۆگەریدا بەشداری کردووە، بۆ دوو خولیش لە ساڵانی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٣، نەقیبی سەندیكای ئەکتەرانی میسر بوو.

الكشف عن آخر تطورات الحالة الصحية للفنان يوسف شعبان - Sputnik Arabic