سەردێڕ:

پێنج رێگا بۆ پاراستنی خانمان لە شێرپەنجە

فۆتۆ: 
2021-02-27

9541 جار خوێندراوەتەوە

خانمان بە هەمان شێوەی پیاوان ساڵانە دووچاری جۆرە جیاوازەکانی شێرپنەجە دەبنەوە، هەندێک جۆری شێرپەندە زیاتر توشی خانمان دەبن و لەبەر ئەمەش خانمان دەبێت زیاتر ئاگایان لەخۆیان بێت.


دکتۆرە چرۆ حسین عزیز پزیشکی پسپۆڕی ژنان ومنداڵبوون ونەزۆکی وهەناوبینی (ناظور)ی منداڵدان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بە پێنج رێگا داوە بۆ پاراستنی خانمان لە شێرپەنجە، ئەوانیش:

١- لە تەمەنی ٢١ ساڵی بەدواوە پێویستە پشکنینێک بکەن کە بە Pap Test ناسراوە بۆ ئەوە هەر گۆڕانکاریەکی نائاسایی لە خانەکانی بەتایبەت ملی منداڵدان دا بۆ ئەوەی ئەگەر شێرپەنجەی ملی مندالدان هەبێت زۆر زوو دەستنیشان بکرێت، بە لێکۆڵینەوە سەلمێنراوە کە ئەو خانمانەی ئەم پشکنینە ناکەن زۆر لە قۆناغێکی درەنگ وەختدا بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان پێدەزانن.

٢- خۆت بپارێزە لە ڤایرۆسی پاپیلۆما بە کوتان، ڤایرۆسی پاپیلۆما ئێستا بە هۆکارێک دائەنرێت بۆ توشبون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان، شێرپەنجەی زێ.

٣- واز لە جگەرەکێشان بهێنە کە هۆکاری زیاتر لە ١٤ جۆر شێرپەنجەیە لە نێوانیاندا شێرپەنجەی منداڵدان و هێلکەدان و زێ.

٤- کێشی لەشت کۆنتڕۆڵ بکە، جوڵەی ڕۆژانەت هەبێت، خواردنی هەمەچەشنە و تەندروست بخۆ.

٥- ئەگەر کەسێک لە خانەوادەکەتاندا شێرپەنجەی هەبوبێت راستەخۆ بە پزیشکەکەت بڵی بۆ ئەوەی هەنێ پشکنینی ساڵانە یاخود شەش مانگی بۆ چاودێری کردنت دابنێ.