شتن و خاوێن کردنەوەی قژ هەرچەندە کارێکی پێویستە، بەڵام زیاد لە پێویست ئەنجامدانی زیان بە تەندروستی قژەکە دەگەیەنێت.
ماڵپەڕی "برایت ساید"، لە بابەتێکدا ئاماژە بە حەوت نیشانە دەدات کە دەرخەری ئەوەن زیاد لە پێویست قژت دەشۆیت، ئەوانیش:
١- هەڵوەرینی قژ زیاد لە کاتی ئاسایی.

٢- بەشێکی زۆری تاڵە قژەکان لە نیوەدا لێدەبنەوە و لاواز دەبن.

٣- قژت لە کاتی ئاسایی چەورترە.

٤- کەمتر بریقە دەداتەوە.

٥- رەنگی قژت کاڵتر دەبێتەوە.

٦- قژت چڕ و ناڕێک دەردەکەوێت.

٧- ئاسان لێک دەئاڵۆسکێت و لێک تونگ دەبێت.
