سەردێڕ:

دەبێت چی بکەیت کاتێک پێوانی شەکرە زۆر بەرزدەبێتەوە؟

فۆتۆ: 
2021-02-26

7938 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی بەرزبوونەوەی شەکرەدا پێویستە نەخۆشەکە بەزووترین کات رێکارە پێویستەکان بگرێتە بەر بۆئەوەی بەزووترین کات شەکرەکەی داببەزێت و دۆخی تەندروستی خراپتر نەکات.


لەکاتی بەرزبوونەوەی شەکرەدا پێویستە نەخۆشەکە بەزووترین کات رێکارە پێویستەکان بگرێتە بەر بۆئەوەی بەزووترین کات شەکرەکەی داببەزێت و دۆخی تەندروستی خراپتر نەکات.

دکتۆر داهات حەوێزی پزیشکی نەخۆشییە هەناوییەکان لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکرە کردوە لەگەڵ رێگەکانی کۆنترۆڵکردنی ئەو حاڵەتەدا، بەم جۆرە:

نیشانەکانی بەرزبوونەوەی شەکرە بریتییە لە:

قورسبوونی سەر، لەهۆشچوون، خێرابوونی لێدانی دا

لەوکاتەدا پێویستە ئەو کەسە پشکنینی شەکرە بکات ئەگەربۆی دەرکەوت کە شەکرەی زۆر بەرزە، ئەوا پێویستە بڕێکی زۆر لە ئاو بخواتەوە چونکە یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی شەکرە بریتییە لە وشکبوونەوە، دوای خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو شەکرەکەیان دادەبەزێت.

هەروەها پێویستە لەوکاتەدا دەرمانی شەکرەکەیان بخۆن تا بارودۆخیان ئاسایی دەبێتەوە.

 

ئەگەر پاش دوو کاتژمێر پشکنینی شەکرەیان کردەوەو هەر هەمان پێوانە بوو واتە دانەبەزیبوو، ئەوا پێویستە بەزووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەن تاوەکو دەرزی ئەنسۆلینیان بۆبکرێت