فۆتۆ:
2021-02-25
15179 جار خوێندراوەتەوە
لە ئێستادا کارکردنی مەسنجەری فەیسبووک وەستاوە و بەگوێرەی زانیارییەکانیش کێشەکە سەرجەم ناوچەکانی جیهانی گرتووەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی زە سەنی بەریتانیش بێت، جگە لە مەسنجەری فەیسبووک، هاوکات، ئینستاگرامیش کێشەی تێکەوتووە.
بە هەزاران بەکارهێنەری مەسنجەر لە تەواوی جیهانەوە سکاڵایان لە کارنەکردنی بەرنامەکە دەربڕیوە و دەڵێن، ناتوانن نامەکانیان بنێرن.
ئەگەرچی زیاتر لە کاتژمێرێکە مەسنجەر لە کارکردن وەستاوە، بەڵام تاوەکو ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک هیچ روونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە.