سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەرزترین بورکانی ئەوروپا تەقییەوە

فۆتۆ: 
2021-02-17

10117 جار خوێندراوەتەوە

بورکانی "ئیتنا" لە نزیک دورگەی سیسیلی لە رۆژهەڵاتی کەناراوەکانی دوورگەی کاتانا لە ئیتاڵیا تەقییەوە، بەو هۆیەشەوە بڕێکی زۆر پارچە بەردی بورکانیی پاشماوەی دوکەڵی بورکانەکە بەسەر ئاسمانی شارەکەدا بڵاوبووەتەوە.


هاوکات، بەرپرسێکی پەیمانگای نەتەوەیی جوگرافیا و بورکانەکانی ئیتاڵیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، تەقینەوەی بورکانەکە زیانێکی ئەوتۆی نەگەیاندووە و هیچ کەسێکیش بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندارنەبووە.

بورکانی "ئیتنا" دەکەوێتە ناوچەیەک بە رووبەری هەزار و ٢٥٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە، چالاکترین بورکانی کیشوەری ئەوروپایە و بەرزییەکەشی سێ هەزار و ٣٢٤ مەترە، بە درێژایی مێژووش چەندین جار تەقیوەتەوە.