بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی" شارەزایانی ئاسایشی ئەلکترۆنی "سایبەر سکیوریتی" لە کۆمپانیای MalwareBytes ئاماژەیان بەوەدا بەکارهێنانی بەرنامەی Barcode Scanner زیان بە مۆبایلەکان دەگەیەنێت.
بەرنامەکە لەلایەن کۆمپانیای LAVABIRD LTD بنیات نراوە و تایبەتە بەو ئامێرانەی سیستەمی ئەندرۆید بەکاردەهێنن و لە گوگڵ پلەی بەردەستە، بەرنامەکە کاری سکانکردنی ئەو بەرهەمانەیە کە بەکارهێنەرەکەی بیەوێت زانیاری لەسەر وەرگرێت.
بەپێی قسەی بەکارهێنەرانیش ئەپدەیتە نوێکەی بەرنامەکە، ریکلامی نەویستراو دەهێنێتە سەر شاشەی مۆبایلەکە و هانی بەکارهێنەر دەدات بەرنامەی تر داببەزێنێت.
هەرچەندە کە گۆگڵ پلەی بەرنامەکەی بۆ داونڵۆدکردن وەستاندووە، بەڵام MalwareBytes وتی کە بەتەواوی نازاندرێت کە چەنێکە بەرنامەکە بەم شێوەیە کار دەکات، لەهەمانکاتدا هۆشداریان دا بەوانەی بەرنامەکانیان دابەزاندووە تا خۆیان بە دەستی خۆیان بیسڕنەوە.