سەردێڕ:

ئایا نانی بۆر تەندروستە؟

فۆتۆ: 
2021-02-13

4029 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس بۆئەوەی دووربکەونەوە لە خواردنی نا تەندروست واز لە نانی سپی دەهێنن و لەجیاتی ئەوە نانی بۆر دەخۆن، بەڵام ئایا تاچەند ئەمە تەندروستە؟


پسپۆڕێكی بواری خواردن لە بەریتانیا بەناوی مایکل مۆسلی وتوویەتی، ئەو کەسانەی کە لەجیاتی نانی سپی نانی بۆردەخۆن بەتایبەت ئەوانەی کە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دووەم، ئەگەری ئاستی شەکر لە خوێنیاندا زیاتر بەرزببێتەوە لەجیاتی ئەوەی کەمبکات، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "الوطن"دا باسکراوە.

مۆسلی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو نانە بۆرانەی کە لە مارکێتەکان هەیە ئەگەری هەیە سروشتی نەبن بەڵکو تام و بۆن و رەنگیان تێکراوە، کە ئەمانە کاریگەرییان لەسەر ئاستی شەکر دەبێت لە خوێندا بە ڕاددەیەکی زیاتر لەوەی کە نانی سپی کاریگەریی دەبێت.

 

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو، گرنگە تووشبووانی شەکرە پاقلەمەنییەکان و دانەوێڵە تەواوەکان بخۆن وەك ساوەر و برنجی قاوەیی و جۆ بخۆن، چونکە ئەم خواردنانە کاربۆهیدراتی ئاڵۆزیان تێدایە کە بە ئاسانی لەلایەن سووڕی خوێنەوە دەمژرێت و نابیتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا، هەروەها ریشاڵەکانی تێدایە کە پارێزگاری لە بەکتریای هەناوی دەکات.