شەقیقە یان لاسەرئێشە یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە کەسانێکی زۆر پێوەی دەناڵێنن و هۆکارە بۆئەوەی بەردەوام هەست بە ئازاری سەر و ناڕەحەتی بکەن.
بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتەش دەتوانن شوود لە چەند خواردنەوەیەکی سروشتی وەربگرن لەجیاتی ئەوەی پەنا ببەنە بەر بەکارهێنانی دەرمان، بەو جۆرەی کە لە بابەتێکی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤"دا باسکراوە:
ئاو:
خواردنەوەی ئاو یارمەتی خوێن دەدات تا بەشێوەیەکی باشتر ئۆسجین بگەیەنێت بە هەموو بەشەکانی جەستە، ئەمەش یارمەتی تووشبووانی شەقیقە دەدات تا خوێن بەشێوەیەکی باشتر بچێت بۆ مێشكیان.
نەعنا:
خواردنەوەی نەعنای گەرم یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری لاسەرئێشە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە ماددەی منسۆلی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ ئارامکردنەوەی دەمارەکانی میشك و حەوانەوەی ماسولکەکانی گەدە.
زەنجەفیل:
یارمەتیدەرە بۆ حەوانەوەی دەمارە خوێنەکان و باشکردنی سووڕی خوێن و گەیاندنی ئۆکسجین بۆ ئەندامەکان جەستە، هەروەها تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە کە چارەسەری لاسەرئێشە دەکات.