پزیشکێك بەناوی سێنتیا ساس کە پسپۆڕی بواری خواردنە ئاشکرایکردووە کە چی بەسەر جەستە دێت ئەگەر بەشێوەیەکی بەردەوام بادەم بخۆن.
پزیشکێك بەناوی سێنتیا ساس کە پسپۆڕی بواری خواردنە ئاشکرایکردووە کە چی بەسەر جەستە دێت ئەگەر بەشێوەیەکی بەردەوام بادەم بخۆن.
ئەو پسپۆڕە ئاشکرایکردووە کە ئەگەر رۆژانە ٤٠ گرام بادەم بخورێت، ئەوا ئەم گۆڕانکارییانە بەسەر تەندروستیدا دێن، وەک لە بابەتێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"دا هاتووە، بەم جۆرە:
- ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخشی خوێن کەمدەکاتەوە.
- فشاری خوێن رێكدەخات و یارمەتیدەرە بۆ حەوانەوەی جەستە.
- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
- رێگە لە پیربوونی پێست و تووشبوون بە نەخۆشییەکان دەگرێت.
- هەوکردنەکان لە جەستەدا کەمدەکاتەوە.
- خەو و میزاج باشتر دەکات.
- ئاستی شەکری خوێن رێكدەخات.
- تەندروستی بەکتریا بەسوودەکانی هەناو باشتر دەکات.
- هەستی تێری زیاتر دەکات.