سەردێڕ:

جۆرێکی چا رێگری لە توشبوون بە شێرپەنجە و زیادبوونی کێش دەکات

فۆتۆ: 
2021-02-11

5202 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی بواری پزیشکی کۆریا رایانگەیاند، جیاواز لە جۆرەکانی تری چا، چای رۆبیۆس کۆمەڵێک سودی تەندروستی هەیە لەوانەش، تەندروستی دڵ دەپارێزێت و پارێزگاری لە توشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشی شەکرە دەکات و رێگری لە کێشی زیادە و زوو پیربوون دەکات.


زانایانی بواری پزیشکی کۆریا رایانگەیاند، جیاواز لە جۆرەکانی تری چا، چای رۆبیۆس کۆمەڵێک سودی تەندروستی هەیە لەوانەش، تەندروستی دڵ دەپارێزێت و پارێزگاری لە توشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشی شەکرە و رێگری لە کێشی زیادە و زوو پیربوون دەکات.

زانایانی بواری پزیشکی کۆریا لە لێکۆڵینەوەیەکدا بڵاویانکردەوە، چای رۆبیۆس یارمەتی بەهێزکردنی ئێسقانەکان دەدات و جەستە پتەو و رێکدەکات.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، رۆبیۆس رێگری لە توشبوون بە شێرپەنجە و شەکرە و فشاری خوێن دەکات و پێست بەجوانی دەهێڵێتەوە، بەهۆی بوونی مادەی کیریسیتین تیایدا، کە دژە ئۆکسانە و لە زۆربەی میوە و سەوزەکاندا هەیە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، یارمەتی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگری جەستەی مرۆڤ دەدات بە جۆرێك دژە تەنی زیاتر بەرهەم دەهێنێت.

باسیان لەوەشكردووە، توێژینەوەکە لەسەر کۆمەڵێك کەس ئەنجامدراوە و بۆیان دەرکەوتووە چای رۆبیۆس لێدانی دڵ رێکدەکات و دژە هەوکردنە و کۆلیسترۆڵ لە جەستەدا کەمدەکاتەوە.

چای رۆبیۆس لە وڵاتی ئەفریقای باشور لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە بەرهەم دهێنرێت و رەنگی سورە.