سەردێڕ:

ئایا خۆکێشانی رۆژانە تەندروستە؟

فۆتۆ: 
2021-02-11

1145 جار خوێندراوەتەوە

هەندێک لە خەڵکی کاتێک دەست بە دابەزاندنی کێش و پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی تایبەت دەکەن، هەموو رۆژێک خۆیان دەکێشن تا بزانن ئایا کەم یان زیادیان کردووە، بەڵام ئایا ئەو کردارە تەندروستە؟


هەندێک لە خەڵکی کاتێک دەست بە دابەزاندنی کێش و پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی تایبەت دەکەن، هەموو رۆژێک خۆیان دەکێشن تا بزانن ئایا کەم یان زیادیان کردووە، بەڵام ئایا ئەو کردارە تەندروستە؟
ماڵپەڕی تەندروستی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی بڵاویکردەوە، خۆکێشانی رۆژانە بۆ بەشێک لە خەڵکی بەسود دەبێت، ئەگەر بە مەبەستی هاندانی خۆیان بەکاریبهێنن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر ئەو کەسەی خەریکی دابەزاندنی کێشی خۆیەتی، رۆژانە خۆی بکێشێت و بە بڕێکی کەمیش بێت هەست بکات کێشی دابەزیوە، ئەوا ئەوە هاندەرێک دەبێت بۆ بەردەوامبوونی.
باس لەوەشکراوە، رۆژانە خۆکێشان دەبێتە هۆی ئەوەی، خەڵکی پلانی خواردنی رۆژەکەی بەشێوەیەکی باشتر دابنێت.
ئەوەش هاتووە، کە ئەگەر کەسێک خۆی کێشا و بینی، بۆ نمونە، ١٠٠ گرام زیادیکردووە، ئەوا پێی وانەبێت قەڵەوبووە، بەڵکو رەنگە بەرماوەی ئەو شلەمەنییانە بێت کە خواردوویەتیەوە. واتە، نابێت لە رێژەی کەمدا بڕیار لەسەر خۆی بدات.
ئەمەش لەکاتێکدا، پێشتر توێژینەوە هەبووە کە پێشنیازی ئەوەی کردووە، رۆژانە خۆکێشان دەبێتە هۆی لەدەستدانی خۆڕاگری و هانی کەسەکان نادات لەسەر سیستمێکی خۆراکی تایبەت بەردەوام بن.