سەردێڕ:

سودە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەڤۆکادۆ

فۆتۆ: 
2021-02-09

2987 جار خوێندراوەتەوە

ئەڤۆکادۆ یەکێکە لەو میوانەی کە بڕی کاربۆهیدرات لە پێکهاتەیدا کەمە و لەجیاتی ئەوە بڕێکی زۆر چەوری بەسوودی تێدایە.


ئەڤۆکادۆ یەکێکە لەو میوانەی کە بڕی کاربۆهیدرات لە پێکهاتەیدا کەمە و لەجیاتی ئەوە بڕێکی زۆر چەوری بەسوودی تێدایە.

لەو بارەیەوە دەستەی یەکگرتووی بۆ تەندروستی گشتی و خواردن لە ئەڵمانیا ئاماژەی بەوە کردوە، ئەڤۆکادۆ چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستیی هەیە، بەجۆرێك یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخش لە خوێندا، و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی ""دا باسکراوە.

هەروەها بە گەنجینەی ڤیتامین و کانزا دادەنرێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B12 و  B6 و ڤیتامینەکانی  C، E و E، هەروەها دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیك و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ئاسن و زینك.

هەروەها بڕێکی زۆر لە ریشاڵەکانی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ چالاککردنی کرداری هەرس و زیادبوونی هەستی تێری، کە وادەکات کەمتر هەست بە تێری بکرێت، ئەمەش وادەکات یارمەتیدەربێت بۆ دابەزاندنی کێش و رێكبوونی جەستە.

هەروەها ئەڤۆکادۆ ترشە چەورییە یەکییە ناتێرەکانی تێدایە وەك ترشی ئۆلییك، کە بۆ تەندروستی بەسوودە و هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە.

لەگەڵ ئەوانەشدا ماددەکانی لۆتین و زیاکسانسینی تێدایە کە بۆ تەندروستی چاوەکان باشە.