هەموومان رۆژانە چەندین کوپ ئاو دەخۆینەوە، بۆ ئەوەی تینوێتیمان نەمێنێت و جەستەمان باشتر کار بکات، بەڵام ئەگەر ئەم خواردنەوە بەسوود و پێویستە بەشێوەیەکی هەڵە بخورێتەوە ئەوا ئەم زیانانەی بۆ جەستە دەبێت.
هەموومان رۆژانە چەندین کوپ ئاو دەخۆینەوە، بۆ ئەوەی تینوێتیمان نەمێنێت و جەستەمان باشتر کار بکات، بەڵام ئەگەر ئەم خواردنەوە بەسوود و پێویستە بەشێوەیەکی هەڵە بخورێتەوە ئەوا ئەم زیانانەی بۆ جەستە دەبێت.
ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" لە بابەتێکی پزیشکیدا ئاماژەی بە سێ هەڵەی باوکردووە کە زۆر کەس لەکاتی خواردنەوەی ئاودا ئەنجامی دەدەن بەبێ ئەوەی درك بەوە بکەن کە بەم شێوەیە زیان بە تەندروستییان دەگەیەنن، بەم جۆرە:
١. بەپێوە ئاو مەخۆرەوە:
خواردنەوەی ئاو لەکاتی رۆیشتن یان بەپێوە وەستاندا وادەکات گورچیلە نەتوانێت بەباشی ئاوەکە بپاڵێوێت ئەوەش وادەکات لە ئەژنۆکان و بەشەکانی دیکەی جەستەدا کۆببێتەوە و ببێتە هۆی هەوکردنی ئەژنۆکان.
٢. خواردنەوەی ئاو بەخێرایی:
کاتێك ئاو بەخێرایی دەخورێتەوە وادەکات کەمتر لیك دروست بکات، ئەمەش وادەکات ترشی گەدە زیاتر ببێت و ئەگەری تووشبوون بە گازات و تێكچوونی کرداری هەرس زیاتر دەکات.
٣. خواردنەوەی ئاوی سارد:
ئاوی سارد جگە لەوەی دەبێتە هۆی هەوکردنی قوڕگ، کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاری گەدە دەبێت، ئەمە وێرای ئەوەی چەورییەکانی گەدە بەهێز دەکات و وادەکات هەرسکردنیان قورسببێت.