سەردێڕ:

نمونەیەکی نوێ بۆ ڤاکسینەکان دروستدەکرێت و زنجیرەکانی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

فۆتۆ: 
2021-02-07

1575 جار خوێندراوەتەوە

تیمێکی لێکۆڵینەوە لە کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی باشوری کالیفۆڕنیا پەرەی بە نمونەیەکی ئەلیکترۆنی نوێ داوە کە دەتوانێت روبەڕوی گۆڕانکارییەکانی زنجیرە نوێیەکانی کۆرۆنا ببێتەوە.


تیمێکی لێکۆڵینەوە لە کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی باشوری کالیفۆڕنیا پەرەی بە نمونەیەکی ئەلیکترۆنی نوێ داوە کە دەتوانێت روبەڕوی گۆڕانکارییەکانی زنجیرە نوێیەکانی کۆرۆنا ببێتەوە.

نمونە نوێیەکە زیرەکییەکی دەستکردی هەیە کە دەتوانێت کاریگەری ڤاکسینەکان شیبکاتەوە. بەمەش لە داهاتوودا کۆمەکی پەرەپێدانی ڤاکسینەکان دەکات.

توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژەی بەوەداوە، نمونە نوێیەکە دەتوانێت بە ئاسانی خۆی لەگەڵ گۆڕینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگونجێنێت. ئەمەش گەرەنتی ناسینی باشترین ڤاکسین دەکات کە دەتوانرێت بە خێراترین رێگە بەردەستبێت.

هاوکات، توێژەران لەو باوەڕەدان کە ئەم توێژینەوەیە تایبەتمەندێتییەکی نوێ دەبەخشێتە زانایان لە روبەڕوبوونەوەی پەتا پێشکەوتووەکانی دیکە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشدا، فێرکردنی ئەلیکترۆنی نمونەکە دەتوانێت لە پرۆسەیەکی چەند چرکەییدا ڤاکسین بەرهەمبهێنێت کە بۆ بەرهەمهێنانی چەند مانگێک یان چەند ساڵیکی پێویستە.

بۆڵ بۆگدان مامۆستای بەشدار لە ئەندازیاری کارەبایی و ئەندازیاری کۆمپیوتەر لە زانکۆی باشوری کالیفۆڕنیا رایگەیاند، چوارچێوەی کارکردن لە زیرەکی دەستکردی ئەم شێوەیەدا، کە لەسەر وردەکارییەکانی ئەم ڤایرۆسە جێبەجێکراوە، دەتوانێت لە چەند چرکەیەکدا ڤاکسینی هەڵبژێردرا و بەرهەمبهێنێت و بەخێرایی بیگوازێتەوە بۆ قۆناغی ئەزمونکردنی کلینیکی بۆ بەدواداچوون لە چارەسەرکردنە پزیشکییە خۆپارێزییەکان بێ ئەوەی مەترسی بۆ سەر سەلامەتی کەسەکان هەبێت.

راشیگەیاند، "دەتوانین ئەم تەکنەلۆجیایە بگونجێنین تا یارمەتیمانبدات لەسەر دۆزینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە سەرتاسەری جیهاندا خۆی گۆڕیوە".

توێژینەوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، نمونە ئەلیکترۆنییەکە لە ماوەی تاقیکردنەوەدا دەتوانێت بەخێراییەکی زۆر مامەڵە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنادا بکات. هاوکات، باشترین لیستێک دابنێت بۆ دەستنیشانکردنی باشترین پێکهاتە بۆ بەکارهێنانی لە روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

نمونەکە کە بە زیرەکی دەستکرد پاڵپشتیکراوە، ٢٦ ڤاکسینی هەڵبژاردووە کە دەکرێت کاریگەربن لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەنێویشیاندا زانایان ١١ ڤاکسینیان هەڵبژاردووە و پەسەندیانکردووە کە بەهۆیانەوە دەکرێت ڤاکسین بەرهەمبهێندرێت بۆ چەندین قۆناغ بەکاربهێندرێت کە دەتوانن هێرشبکەنە سەر پرۆتینەکانی ڤایرۆسەکە کە لەسەر رووی دەرەوەی ڤایرۆسەکە و بە شێوەی چقڵ دەردەکەون و بۆ بەرگریکردن لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر جستەی بەکاریان دەهێنێت.

زانیان پێشبینی ئەوەدەکەن ئەم نمونەیە بەشێوەیەکی بەرچاو سودبەخشبێت لە قۆناغی ئێستای پەتاکەدا، کە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا دەستی بە خۆگۆڕین کردووە.