نانی سپی و سەمون و شیرینی و هەویرەمەندییەکان، پێكهاتەی دووبارەیان تێدایە کە ئەگەری هەیە زیان بە دڵ بگەیەنن، و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان دڵ زیاتر بکەن.
نانی سپی و سەمون و شیرینی و هەویرەمەندییەکان، پێكهاتەی دووبارەیان تێدایە کە ئەگەری هەیە زیان بە دڵ بگەیەنن، و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان دڵ زیاتر بکەن.
توێژەران لە زانکۆی "ماك ماستەر" لە کەنەدا سامپڵی ١٣٧ هەزار کەسیان لە هەموو جیهاندا وەرگرتووە و زانیارییان لەبارەی سیستمی ژیانی بەشداربووەکان کۆکردووەتەوە، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "RT" هاتووە.
بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە بڕێکی زۆر لە دانەوێلەی دووبارەکان دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن بە ڕاددەی %٣٣ زیاترە بەراورد بەوانەی کەمتر دەیخۆن.
وێڕای ئەوەی کە برنجی سپیش بە دانەوێڵە دووبارەکان دادەنرێت بەڵام هیچ پەیوەندییەك لە نێوان خواردنی برنج و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان دیاری نەکرا.
بۆیە پسپۆڕان پێشنیازی ئەوە دەکەن کە بڕێکی کەمتر لە دانەوێڵە دووبارەکان بخۆن، هەروەها دانەوێڵە تەواوەکان بەبڕێکی زیاتر بخۆن، کاربۆهیدرات کەمبکەنەوە لە ژەمەکانتاندا.
ژ.ن