پۆڵ گریشام، نزیکەی نیو سەدە لەمەوبەر جزدانەکەی لە دوورترین شوێنی جیهاندا ونکرد، بەڵام دوای ئەو هەموو ماوەیە دۆزییەوە.
پۆڵ گریشام، نزیکەی نیو سەدە لەمەوبەر جزدانەکەی لە دوورترین شوێنی جیهاندا ونکرد، بەڵام دوای ئەو هەموو ماوەیە دۆزییەوە.
دوای ٥٣ ساڵ، پۆڵ گریشام ئێستا تەمەنی بووە بە ٩١ ساڵ، جزدانێكی بۆ گەڕێنرایەوە بە تەواوی شتەکانی ناویەوە کە لە کیشوەری جەمسەری باشور ونیکردبوو.
پۆڵ سەربازێکی هێزی دەریایی ئەمریکا بووە بۆ ماوەی ١٣ مانگ لە کیشوەری جەمسەری باشور بەڵام بەهۆی رووداوێکەوە جزدانەکەی لێ ونبوو.
هاوکات، جزدانەکەی ناسنامەی تایبەت بە هێزی دەریایی و مۆڵەتی شۆفێری و کارتی باج و دەرامەت و کارتی تایبەت بە دارایی ماڵ و خێزانی و کارتی تایبەت بە کاردانەوەی هێرشی کیمیایی و بایەلۆجی و کارتی ژەمەبیرەی تیادابووە، بەڵام هیچ بڕە پارەیەکی کاشی تیادا نەبوو.
پۆڵ بە رۆژنامەی سان دییگۆ یونیون تریبیون-ی راگەیاندووە، دوای ئەو رووداوە، بەتەواوەتی جزدانەکەی لەبیرکرد و بێهیوابوو لێی.
لە ساڵی ٢٠١٤دا ستیڤن دیکاتۆ و سارا لینزبێرگ، کە لێکۆڵەر بوون لەو جەمسەرەی زەوی، جانتایەکیان لە وێستگەی ماکمۆردۆ دۆزیوەتەوە. دواتر پێویستی بە ناونیشانی ئیمەیڵ یاخود هەژماری پۆڵ بوو لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکاندا.
لە ساڵی ٢٠١٦دا لە کۆبوونەوەی دەستەی کەشوهەوای دەریاییدا ئەو دوو لێکۆڵەرە جزدانەکەیان بۆ پۆڵ گریشام گەڕاندەوە.
