یەکێک لە شەش جۆرەکەی کۆمپیوتەری Apple-1 ی تەختە کە ستیڤ جۆبز و ستیڤ وزنیاک، دامەزرێنەرانی ئەپڵ، لە نیسانی ١٩٧٦ دروستیانکردووە بە بەهای یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار خراوەتە مەزادەوە و دەفرۆشرێت.
یەکێک لە شەش جۆرەکەی کۆمپیوتەری Apple-1 ی تەختە کە ستیڤ جۆبز و ستیڤ وزنیاک، دامەزرێنەرانی ئەپڵ، لە نیسانی ١٩٧٦ دروستیانکردووە بە بەهای یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار خراوەتە مەزادەوە و دەفرۆشرێت.
کۆمپیوتەرەکە ٤٥ ساڵە و بنکە و بۆردەکەی لە تەختەی "کوا" دروستکراوە و بە بەهای یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار خراوەتە مەزادەوە، کە تەنها ئەم شێوازەیانی خاوەنێکی تایبەتی هەیە، پێنج جۆرەکەی دیکە لە مۆزەخانەکاندا هەڵگیراون.
کۆمپیوتەرەکە بە دەست و لە ژێرزەمینی ماڵی باوکی ستیڤ جۆبز لە ماونتن ڤیو لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا دروستکراوە.
کریشنا بلیک خاوەنی کۆمپیوتەکەرە کە لە ئەمریکا دەژی رایگەیاند، لە ساڵی ١٩٧٨ و دوای دوو ساڵ لە دروستکردنی کڕیویەتی، لە ئێستادا بۆتە ئەنتیکێکی هونەری و دەکرێت دەستبخرێت، بەڵام هەرگیز ناگۆڕدرێت.
راشیگەیاند، لە ئێستادا کۆمپیوتەرەکە پارێزراوە، مەزادەکەش چەند نامیلکەیەکی جۆبز و دەستنوس و رێبەرێکی بنەڕەتی و چەند کاسێتێک و چەند پرۆگرامێکی یاری و تاقیکردنەوەی زیرەکی و ڤیدیۆیەکی ساڵیادی سی ساڵەی دروستکردنی ئامێرەکەی لەگەڵدایە.
دەشڵێت، لەگەڵ مەزادی کۆمپیوتەرەکە تەلەفیزیۆنێکی سۆنی لە جۆری "تي في-115" کۆنی لەگەڵدایە کە بە ئەندازەی قەبارەی شاشەی کۆمپیوتەرێک دەبێت و لەسەر داوای ستیڤ جۆبز خۆی دروستکراوە.

