پسپۆڕێكی بواری خواردن ئاماژەی بەوەکردووە کە دەکرێت پەنیر ببێتە جێگرەوەیەکی باش بۆ شیر بۆ ئەو کەسانەی کە بەرگەی لاکتۆز ناگرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بە وریاییەوە بیخۆن.
پسپۆڕێكی بواری خواردن ئاماژەی بەوەکردووە کە دەکرێت پەنیر ببێتە جێگرەوەیەکی باش بۆ شیر بۆ ئەو کەسانەی کە بەرگەی لاکتۆز ناگرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بە وریاییەوە بیخۆن بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر چەوری تیایدا کە ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر دڵ و دەمارەکان دەبێت.
لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بەوەکردوە، پزیشكێك بەناوی ئەندریە بۆبرۆفسکی، پسپۆڕی بواری خواردنەکان لە روسیا وتوویەتی، "پەنیری لە شیر دروستکراو بڕێکی کەم لاکتۆزی تێدایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت بزانین چ جۆرێکە، پەنیری رەق و پەنیری نەرم و بەرهەمە شیرەمەنییەکان هەیە، ئەگەر کەسێك لە پەنیرێکی خوارد و هیچ کێشەیەکی تەندروستیی بۆ دروست نەکرد ئەوا دەتوانێت بەبێ ترس بیخوات".
هەروەها رێنمایی نادرێت بەوەی زیادەڕۆیی لە خواردنی پەنیردا بکرێت، چونکە ئەگەر بە پێكهاتەی شیر بەراوردی بکەین ئەوا دەبینین کە پەنیر جگە لە سوودەکانی بڕێکی زۆر چەوری تێری تێدایە، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر دڵ و دەمارەکان دەبێت.
١٠٠ گرام لە پەنیر کالۆری زیاتر لە شیری تێدایە بەڕاددەی ٣-٥ ئەوەندە، هەروەها رێژەی پرۆتینەکانی ٥-٦ ئەوەندە زیاترە، بڕی چەورییە ناتێرەکانیش لە پێکهاتەیدا دەگات بە ١٠ ئەوەندە، زۆرینەی پسپۆڕانیش چەورییە تێرەکان بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکانەوە پەیوەندیدار دەکەن.
بۆیە باشتر وایە پەنیر بەڕاددەیەکی هاوسەنگ بخورێت و زیادەڕۆیی لە خواردنیدا نەکرێت و دووربکەونەوە لەو پەنیرانەی زۆر چەورن و کالۆرییان زۆرە.