بۆ هاوسەنگبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە جەستەدا، پزیشکان ئاماژە بە خواردنی چای سەوز دەدەن، بەڵام خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ کاریگەریی نەرێنی بەسەر جەستە بەجێدەهێڵێت.
بۆ هاوسەنگبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە جەستەدا، پزیشکان ئاماژە بە خواردنی چای سەوز دەدەن، بەڵام خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ کاریگەریی نەرێنی بەسەر جەستە بەجێدەهێڵێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا لەبەر ئەم هۆکارانە نابێت چای سەوز بە گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە:
-ئازار لە گەدەدا دروست دەکات
-قەبزی و دڵتێکهەڵاتنی بەدوادا دێت
-ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکات
-گرفتی کەمخوێنی لێدەکەوێتەوە
-ڕێژەی پڕۆتین لە خوێندا کەمدەکات
-ڕوونبوونەوەی خوێنی بەدوادا دێت
-گرفتی کەمی ئاسن لە جەستدا زیاد دەکات
-لێدانەکانی دڵ زیاد دەکات
-مەترسی توشبوون بە فشاری خوێنی لێدەکەوێتەوە
پزیشکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن باشترین کات بۆ خواردنەوەی چای سەوز لە بەیانیاندا، خواردنەوەیەتی لەگەڵ نانی سەرەکی ئەو ژەمەدا، یان لەگەڵ میوە و بسکویت بخورێتەوە.