سەردێڕ:

ئەو خواردنانەی نابێت لە بەیانیاندا بخورێت

فۆتۆ: 
2021-02-05

5570 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی بواری خواردن بەناوی ئەنجیلیکا دۆفال ئاگاداری داوە لەبارەی هەندێك لە خواردن و خواردنەوەکانەوە لە بەیانیاندا، چونکە کاریگەریی خراپ و نەرێنیان لەسەر تەندروستی دەبێت.


پسپۆڕێکی بواری خواردن بەناوی ئەنجیلیکا دۆفال ئاگاداری داوە لەبارەی هەندێك لە خواردن و خواردنەوەکانەوە لە بەیانیاندا، چونکە کاریگەریی خراپ و نەرێنیان لەسەر تەندروستی دەبێت.

وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "RT"دا باسکراوە، ئەو پسپۆڕە رێنماییداوە لەبارەی مەترسییەکانی خواردنی ساندویچ وێڕای ئەوەی کە زۆر کەس لەبەیانیاندا دەیخۆن، چونکە جەستەی مرۆڤ دوای لەخەو هەستان پێویستی بەو خواردنانەیە کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و پێکهاتە گرنگەکان.

بەڵام ئەگەر ژەمی بەیانی شەکر و نانی سپی تێدابێت جەستە ناچاردەبێت ئەو خواردنە قورسە هەرس بکات و ماددە زیانبەخشەکان دەربکات لەجیاتی ئەوەی کارەکانی باشتر بکات.

هەروەها نابێت لە بەیانیاندا قاوە بخۆنەوە، چونکە ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و وادەکات لە کاتێکی دیکەدا برسیتان ببێت بۆنمونە لە ئێواراندا، ئەمەش هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش.