تاریق عەوس، پەنابەرێکی سوریە لە ئەڵمانیا کە خۆی کاندید دەکات بۆ ئەندامێتی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا.
تاریق عەوس، پەنابەرێکی سوریە لە ئەڵمانیا کە خۆی کاندید دەکات بۆ ئەندامێتی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا.
ماڵپەڕی دۆچەڤیلەی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، تاریق عەوس، پەنابەرێکی خەڵکی سوریایە و لە پارتی سەوزی ئەو وڵاتەدا خۆی بۆ ئەندامبوون لە پەرلەمان کاندیدکردووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، دوای ئەوەی تاریق عەوس رەگەزنامەی ئەڵمانی وەرگرتووە، بڕیاریداوە خۆی کاندید بکات.
تاریق عەوس لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، دەیەوێت ببێت بە یەکەم کەس کە دەنگی ھەزاران کۆچبەر بباتە پەرلەمانی ئەڵمانیاوە.
تاریق عەوس، تەمەنی ٣١ ساڵە و کۆلێژی یاسای لە حەڵەب و دیمەشق تەواوکردووە، دوای پشێویەکانی ساڵی ٢٠١١ لە سوریا و بەردەوامبوونی ئاڵۆزیەکانی ئەو وڵاتە، لە ساڵی ٢٠١٥ بڕیاردەدات بە ناچاری وڵاتەکەی جێبھێڵێت.