زیکەی گوێ حاڵەتێکە کە لەناکاو دروستدەبێت و ماوەیەکی کەم دەخایەنێت، دەکرێت لە هەردوو گوێیەکان یان یەکێك لە گوێیەکاندا رووبدات و هۆکارە بۆ هەستکردن بە ناڕەحەتی.
زیکەی گوێ حاڵەتێکە کە لەناکاو دروستدەبێت و ماوەیەکی کەم دەخایەنێت، دەکرێت لە هەردوو گوێیەکان یان یەکێك لە گوێیەکاندا رووبدات و هۆکارە بۆ هەستکردن بە ناڕەحەتی.
بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤" ئاماژەی بە حەوت هۆکار کردووە کە دەبنەهۆی دروستبوونی زیکە لە گوێیەکاندا و باشتروایە بەهەند وەربگیرێن و پشتگوێ نەخرێن، بەم جۆرە:
١. گوێگرتن لە دەنگی بەرز بۆماوەیەکی درێژخایەن.
٢. زیادبوونی ماددە مۆمییەکەی گوێیەکان کە دەبێتە هۆی داخرانی بیستنە جۆگە و دروستبوونی هەوکردن لە پەردەی گوێدا.
٣. دەکرێت پەیوەندی هەبێت بە بەساڵاچوونەوە.
٤. دوای تووشبوونی مل یان سەر بە برینێك.
٥. دەکرێت بگەڕێتەوە بۆ هەستکردن بە دڵەڕاوکێی زۆر، لەم حاڵەتەدا تەنها لە یەك گوێدا گوێت لە زیکە دەبێت.
٦. دەکرێت ئاماژەبێت بۆ تووشبوون بە هەوکردنەکانی گوێی ناوەڕاست یان دروستبوونی گرێ.
٧. بەکارهێنانی دەرمانەکانی وەك ئەسپرین و دژەخەمۆکی و هەوکردنەکان.