ئەرینا جیگالینا پزیشکی نەخۆشییەکانی هەناو ئاشکرایکردووە، بۆنی ناخۆشی دەم دەکرێت ئاماژە بێت بۆ چەندین نەخۆشی جیاواز.
ئەرینا جیگالینا پزیشکی نەخۆشییەکانی هەناو ئاشکرایکردووە، بۆنی ناخۆشی دەم دەکرێت ئاماژە بێت بۆ چەندین نەخۆشی جیاواز.
ئەو پزیشکە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە، لە %٧٠ی خەڵکی بەدەست بۆنی ناخۆشی دەمەوە دەناڵێنن، هەروەک لە ماڵپەڕی ڕوسیا تودەیدا هاتووە.
ئارینا وتوویەتی "لە %٩٩ی حاڵەتەکانی دەرکەوتنی بۆنی ناخۆشی دەم هۆکارەکەی نەخۆشییەکانی ددان و پوک و خوێنبەربوون و گوێ و قورگەوەیە، زۆر کاتیش بەهۆی وشکبوونەوەی دەمەوە بەکتریا لەناو دەمدا کۆدەبێتەوە، هۆکارەکەی کلۆربوونی ددان و هەوکردنی پوک و خوێنبەربوونی ددانە، کە ئەو جۆرە بۆنە ناخۆشە لە دەمدا دروست دەکەن."
ئەو پزیشکە ڕوونیکردووەتەوە، دەرکەوتنی بۆنی ناخۆشی دەم بەهۆی هەوکردنی لەوزەتێنەکان و گیرفانەکانی لوتیشەوە ڕوودەدات، کە دەکرێت بوونی گرفت لە کرداری هەناسەداندا و نەخۆشییەکانی گەدە و ڕیخۆڵە و نەخۆشی جگەر بۆنی ناخۆشی دەم دروست دەکەن.
ئارینا ئامۆژگاریی خەڵکی دەکات بۆ نەمانی بۆنی ناخۆشی دەمیان، گرنگی بە پاکوخاوێنی دەم و ددانیان بدەن و لەکاتی هەستکردن بە بۆنی ناخۆشی دەم کە بزانرێت هۆکارەکەی گرفتی پوک و ددان نییە سەردانی پزیشکی تایبەت بە لوت و گوێ و قورگ و پزیشکی کۆئەندامی هەرس بکەن بۆ زانینی هۆکارەکەی.