دەرمانسازێکی ئەمریکی چەند نیشانەیەکی چاوەڕوان نەکراوی کەمی ڤیتامین D لە جەستەدا ئاشکرا دەکات.
دەرمانسازێکی ئەمریکی چەند نیشانەیەکی چاوەڕوان نەکراوی کەمی ڤیتامین D لە جەستەدا ئاشکرا دەکات.
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی" ئاماژە بە کۆمەڵێک نیشانەی چاوەڕوان نەکراوی کەمی ڤیتامین D دراوە کە لەلایەن دەرمانسازی ئەمریکی "سوزی کوهین" بڵاوکراونەتەوە.
نیشانەکانیش ئەمانەن:
- زیپکەی گەنجانە
- نارێکی لێدانەکانی دڵ
- بەرزی پەستانی خوێن
- هەڵئاوسانی سک
- ئازاری جەستە
- لاوازی ماسولەکەکان
- پرخە
- هەستیاری
- ئارەزوی گریان
- بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا
هەروەها وتی "پزیشکان بۆ ئەوەی کێشە تەندروستیەکان دیاری بکەن، دەبێت هەموو نیشانەکان بە جیا بزانن، لەهەمانکاتدا پرسیارکردن لە نەخۆش لە پێناو ناسینەوەی هەموو نیشانەکاندا پێویست بە شەرم کردن ناکات."
