یفگینی لیڤچینکۆ پزیشک و سەرۆکی بەشی نەشتەرگەری سنگ لە سەنتەری بیترۆڤ بۆ توێژینەوەی گرێ شێرپەنجەییەکان رایگەیاندووە، تێکەڵاوییەک لە نیشانەکانی شێرپەنجەی سییەکان و هەوکردنی بۆرییەکانی هەوادا هەیە، هەر بۆیە گرنگە نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە بزانرێت.

لیفچینکۆی پزیشک کە ئەندامی ئەکادیمیای زانستە لە روسیا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "ئارگومینی ئەی فاکتی" رایگەیاندووە، هۆکاری تێکەڵاوی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان و هەوکردنی بۆرییەکانی هەوا بەهۆی خواردنی دەرمانی دژە زیندەگییەوەیە، بە جۆرێک گرێ شێرپەنجەییەکە زیاد دەکات و بۆ چارەسەریش درەنگ دەبێت.
بەگوێرەی ئەو پزیشکە نیشانەی یەکەمی شێرپەنجەی سییەکان لە زۆربەی کاتدا پەیوەندی بە کۆئەندامی هەناسەوە نییە، بەڵکو تا لێهاتنە کە زۆربەی کات چارەسەرە باوەکان سوودی نابێت، کەسی توشبوو هەست بە ماندوێتی و لاوازی دەکات بە تایبەت دوای بەخەبەرهاتن، لەگەڵ کۆکە و بەڵغەم.
ئەو پزیشکە ئامۆژگاری دەکات، لەکاتی دووبارە بوونەوەی هەستکردن بە سەرگێژخواردن و لەدەستدانی هەستیاری و گرفتی رۆیشتن سەردانی پزیشک بکەن.
ئەو پزیشکە جەختی لەوە کردووەتەوە، دیاریکردنی سێرپەنجەی سییەکان ئاسان نییە، بەڵام پێویستە کەسەکە گرنگی بە بارودۆخی تەندروستیی بدات، کە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت لە قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکەدا هەستی پێبکرێت و ژیانی کەسەکە لە مردن رزگار بکرێت.