سەردێڕ:

ئایا دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێندا مەترسیدارە؟

فۆتۆ: 
2021-01-29

3252 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات دابەزینی ئاستی شەکر لەخوێندا مەترسیداوە و ئەو کەسانەشی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویستە ئاگاداری ئەو حاڵەتە ببن و پشتگوێ خستنی لەوانەیە ببێتەهۆی گیانلەدەستدان.


توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات دابەزینی ئاستی شەکر لەخوێندا مەترسیداوە و ئەو کەسانەشی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویستە ئاگاداری ئەو حاڵەتە ببن و پشتگوێ خستنی لەوانەیە ببێتەهۆی گیانلەدەستدان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، رێژەی ئاسایی گلوکۆز پێویستە لە ٨٠ میلیگرام کەمترنەبێت و ئەگەر رێژەکە دابەزێت بۆ ٥٥ لەوانەیە ببێتە هۆی بورانە و دواتریش گیانلەدەستدان.

توێژەرەکان ئاماژەیان بەچەند نیشانەیەکی ئەو حاڵەتەداوە، ئەوانیش:

١- ناڕێکی لێدانی دڵ، دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێندا بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری دەکاتە دڵ و دەبێتەهۆی ناڕێکی لە لێدانی دڵدا.

٢- ماندووبوون، دووبارەبوونەوەی دابەزینی ئاستی شەکر لەوانەیە ببێتە هۆی هەستکردن بە بێزاری و ماندویەتی زۆر و بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکان.

٣- ناڕێکی خەو

٤- دڵەراوکێ

٥- برسیەتیەکی زۆر

٦- نەمانی ئارەزووی خواردن

٧- مێرولەکردنی پێست

٨- سەرئێشە

٩- ئازاری ماسولکەکان

١٠- میزکردنی زۆر لەشەودا

١١- کێشەی کۆئەندامی هەرس (غازات و سکچوون)

١٢- کێشەی بینین (توانای بینین کەمتردەبێتەوە بەهۆی مردنی خانەکانی ناو تۆڕی چاو)

١٣- جەڵتە و بورانەوە

١٤- لەهۆشخۆچوون