“فرانشیسکا” ڕۆبۆتێکی پاک کردنەوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی میونیخ کاری پاک کردنەوە دەکات.
“فرانشیسکا” ڕۆبۆتێکی پاک کردنەوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی میونیخ کاری پاک کردنەوە دەکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "اخبار الآن" ئاماژە بەوەکراوە، ئەم ڕۆبۆتە بووتە جێگەی سەرنجی کارمەندان و نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی “نیوبرلاخ لە مونیخ” چوونکە سەرەڕای کاری پاککردنەوە “فرانشیسکا” گۆرانی دەڵێت و نوکتەش دەگێڕێتەوە و کەش و هوایەکەی پڕ لە وزەی ئەرێنی لە ناو نەخۆشخانەکەدا بڵاو دەکاتەوە.
فرانشیسکای چاوشین کێشی ٢٠٠ کیلۆگرامە و نرخیشی ٥٢ هەزار و ٢٦٥ دۆلاری ئەمریکیە.
ئەم ڕۆبۆتە ماوەی ١٠ کاتژمێری تەواو دەتوانێت بەردەوام بێت لە پاک کردنەوە پێش ئەوەی بارگاویبکرێتەوە
و بەپێی وتەی سەرۆکی ئەو کۆمپانیایەی کە بەرپرسە لە پاککردنەوەی نەخۆشخانەکە، فرانشیسکا کار ئاسانی بۆ کارماندەکانی دیکە کردەوە و ئەرکی زۆری لە کۆڵ کردونەتەوە
هەروەها ئەم ڕۆبۆتە ئەرکەکانی زۆر بە پاکی و دروستی ئەنجام دەدات.
هەرچەندە ئەم ڕۆبۆتە تا ئێستە لە ژێر تاقیکردنەوەدایە بەڵام بە پاک کردنەوە و گۆرانی و نوکتەکانیەوە بوەتە جێی ڕەزامەندی خەڵکانی نێو نەخۆشخانەکە.
فرانشیسکا لە ساڵی ٢٠٢٠ بوو بە براوەی باشترین داهێنانی زانستی پاک کردنەوە، لە پێشبڕکێ ئەنتەرکلینی ئەمستردام لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە.
