سەردێڕ:

ئەو کەسانەی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە لە حەوت خۆراک دووربکەونەوە

فۆتۆ: 
2021-01-28

19407 جار خوێندراوەتەوە

سیستمی خۆراک ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە بەرزی و نزمی فشاری خوێندا، هەندێک لە خۆراکەکان هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، هەربۆیە ئەو کەسانەی گرفتی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە خۆیان لە خواردنی ئەو خۆراکانە بەدوربگرن.

بەرزبوونەوەی فشاری خوێن چەندین گرفتی تەندروستی مەترسیدار دروست دەکات وەک نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک، بە گوێرەی شارەزایانی بواری خۆراک کە لە ماڵپەڕی وێب توبدا بڵاویانکردووەتەوە لیستی کۆمەڵێک خۆراکیان خستووەتە ڕوو نابێت ئەو کەسانە بیانخۆن کە بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە، ئەوانیش:

-خوێ

-پیتزای ئامادەکراو، کە پێشتر بە ساردکراوەی هەڵگیراوە و دواتر دووبارە بەکاردێتەوە.

-سرکە و ئەو سۆسانەی ڕێژەی خوێ تیایاندا بەرزە

-خۆراکە لە قوتونراوەکان

-شەکر و ئەو خواردنانەی ڕێژەی شەکر تیایاندا بەرزە.

-خۆراکە دەستکردەکان

-خواردنەوە کهولییەکان