رۆبێرت بیگلۆو، سەرمایەدارێکی ئەمریکییە و لە لاس ڤێگاس دەژیێت، زیاتر لە ملیۆنێك دۆلاری تەرخانکردووە بۆ پرسی یەکلاییکردنەوەی بوونی ژیانی دوای مردن.
رۆبێرت بیگلۆو، سەرمایەدارێکی ئەمریکییە و لە لاس ڤێگاس دەژیێت، زیاتر لە ملیۆنێك دۆلاری تەرخانکردووە بۆ پرسی یەکلاییکردنەوەی بوونی ژیانی دوای مردن.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووە، رۆبێرت داوای لە زاناکان و کەسیایەتیە ئایینیەکان و توێژەران کردووە وتارێك لەسەر ژیانی دوای مردن بنوسن.
ئاماژە بەوەشکراوە، وتارەکە پێویستە بەڵگەی پێویست بخاتەڕوو و بە شێوەیەکی ئەوتۆ بوونی ژیانی دوای مردن بسەلمێنێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، باشترین وتار نیو ملیۆن دۆلار و دووەم بەهێزترین وتار ٣٠٠ هەزار دۆلار و سێیەمین وتارییش ١٥٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی خەڵات دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، مرۆڤایەتی دەیان هەزار ساڵە بەشوێن کۆمەڵێك پرسەوەیە،یەکێك لەوانە پرسی مردنە، شوێنکەوتوانی سەرجەم ئاینەکان بڕوای تەواویان بە ژیانی دوای مردن هەیە، وە پێیان وایە مرۆڤ بەکردەوەی باش دەڕواتە بەهەشت و بەکردەوەی خراپیش دەڕواتە دۆزەخ، لە بەرامبەردا بێبڕواکان پێیان وایە هیچ ژیانێک دوای ئەو ژیانە بوونی نییە.