سەردێڕ:

باشترین ١١ خواردن کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و کێش دادەبەزێنن

فۆتۆ: 
2021-01-27

7435 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەری بزنس ئینسایدەر بڵاویکردەوە، دابەزینی کێش ئاڵەنگارییەکی سەختە، بەڵام خواردنی گونجاو لەوانەیە کارەکە ئاسانتربکات.


ماڵپەری بزنس ئینسایدەر بڵاویکردەوە، دابەزینی کێش ئاڵەنگارییەکی سەختە، بەڵام خواردنی گونجاو لەوانەیە کارەکە ئاسانتربکات.

ماڵپەڕەکە لێرەدا ئاماژەی بە یانزە جۆری خواردن کردووە کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و یارمەتی دابەزینی کێش دەدەن ، ئەوانیش:

- کەرەی پاقلەی سودانی کە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و چەوری تەندروست و رێژەیەکی زۆرکەم لە کاربۆهایدرەیت لەخۆی دەگرێت.

- رۆژەکەت بە خواردنی هێلکە دەستپێبکە، کانزا و ڤیتامینی زۆری تێدایە.

- ماسی سەلەمون بۆ سیستمی خۆراکت زیادبکە.

- فاسۆلیای سور کە پڕە لە پڕۆتینی رووەکی.

- گۆشتی کەم کالۆری هەڵبژێرە وەکو سنگی مریشک.

- هەوڵبدە ئەو خواردنەکانەی کاربۆهایدرەتی سپی تێدایە بیگۆڕە بۆ رەنگی بۆر.

- بەرهەمە شیرمەنیە کەم چەوریەکان بخۆ.

- چەرەسات بژاردەیەکی تری پڕۆتینی رووەکییە.

- رۆبیان دەوڵەمەندە بە کالۆری سەلامەت.

- هەوڵبدە کەمێك پەنیری خانەیی زیادبکە بۆ خواردنەکانت.

- کینوا بەکاربێنە وەکو جێگرەوەی برنج (جۆرێک دانی کەونارای ئەمریکای لاتینە کە سوودە بەبایەخەکانی بۆ ماوەی چەندین سەدە لە چاوی خەڵک بەدوور بوو)

 

 

کەرەی پاقلەی سودانی

 

ماسی سەلەموون

 

پەنیری خانەیی

طريقة حفظ جبنة القريش في الفريزر | أطيب طبخة

 

کینوا