سەردێڕ:

سود و باشترین کاتەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم

فۆتۆ: 
2021-01-26

5966 جار خوێندراوەتەوە

خواردنەوەی ئاوی گەرم چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە، یەکێک لەو کاتانەی کە جەستە سوودی لێدەبینێت شەوان پێش خەوتن و بەیانیانە دوای هەستان لە خەو.


خواردنەوەی ئاوی گەرم چەندین سوودی تەندروستی بۆ جەستە هەیە، یەکێک لەو کاتانەی کە جەستە سوودی لێدەبینێت شەوان پێش خەوتن و بەیانیانە دوای هەستان لە خەو.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "موستەقیلە"دا، ئاماژە بە سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم درا، ئەوانیش:

- یارمەتی ئاسان کرانەوەی لوت دەدات و بەمشێوەیە ئاسانتر هەناسەت بۆ دەدرێت.

- یارمەتی گەدە دەدات باشتر خواردن و خواردنەوەکان هەرس بکات.

- مێشک و دەمارە خانەکان ئارام دەکاتەوە.

- یارمەتی سووتاندنی کالۆری و کێش دابەزاندن دەدات.

- ژەهرەکانی جەستە کەم دەکاتەوە و سوود بە تەندروستی ددانەکان دەگەینێت.

- پێست وەک خۆی دەهێڵێتەوە و پرۆسەی دەرکەوتنی نیشانەکانی بەساڵاچوون لە پێستدا خاو دەکاتەوە.