سەردێڕ:

دەرمانێکی ناسراو کاریگەری لە چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنادا هەیە

فۆتۆ: 
2021-01-25

7063 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرانی پەیمانگای مۆنتریاڵ لە کەنەدا رایانگەیاند، بەگوێرەی توێژینەوەکانیان، دەرمانی ناسراوی دژە هەوکردن "کۆڵچیسین" کاریگەری باشیی لە چارەسەرکردنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا هەیە.


توێژەرانی پەیمانگای مۆنتریاڵ لە کەنەدا رایانگەیاند، بەگوێرەی توێژینەوەکانیان، دەرمانی ناسراوی دژە هەوکردن "کۆڵچیسین" کاریگەری باشیی لە چارەسەرکردنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا هەیە.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، کە توێژەرانی پەیمانگای مۆنتریاڵ لە کەنەدا توێژینەوەیەکیان لەسەر کاریگەری دەرمانی "کۆڵچیسین" کردووە کە لە بنەڕەتدا بۆ نەخۆشی میرانە (هەوکردنی جومگەکان) بەکاردێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە توێژینەوەکەیاندا بۆیان دەرکەوتووە، دەرمانی "کۆڵچیسین" تاکە دەرمانە کە بتوانرێت لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا بەکاربهێنرێت.

باس لەوەشکراوە، لە توێژینەوەکەی توێژەرانی پەیمانگای مۆنتریاڵدا، ئەو توشبووانەی کۆرۆنا کە دەرمانی "کۆڵچیسین"یان پێدراوە، بە رێژەی ٢١% کەمتر ئەگەری گیانلەدەستدانیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبووە وەک لەو نەخۆشانەی کە لە جیاتی دەرمانەکە "پلاسیبۆ"یان پێدراوە.

پلاسیبۆ بریتیە لە دەرمانێکی وەهمی و جگە لە کاریگەری دەروونی، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر جەستەی نەخۆشەکان نییە.

ئەو توێژینەوەی پەیمانگای مۆنتریاڵی کەنەدی لەسەر چوار هەزار و ٤٨٨ توشبووی کۆرۆنا لە چوار کیشوەری جیهاندا کراوە.

ئەگەرچی هێشتا دەرمانێکی تایبەت بە کۆرۆنای نوێ بوونی نییە، بەڵام لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە، زایانایان پێشنیازی چەندین دەرمانیان بۆ باشترکردن یان هێورکردنەوەی دۆخی توشبووان کردووە، کە هەندێکیان سەرکەوتوو بوون و هەندێکیشیان هێشتا بە تەواوی پشتراست نەکراونەتەوە.

ماوەی زیاتر لە مانگێکیشە، ڤاکسینی کۆرۆنا پێگەیشتووە و لە ئێستادا دانیشتووانی وڵاتان و کۆمەڵگە جیاوازەکان وردە وردە وەریدەگرن و بەگوێرەی تەندروستی هەرێمی کوردستانیش، پێدەچێت لە مانگی ئازار و نیساندا قۆناغی یەکەمی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بگات و دەست بە کوتانی هاوڵاتیان بکرێت.