لە تەواوی جیهاندا و لە وڵاتە جیاوازەکان پەیکەر لە شوێنە گشتی و تایبەتییەکان دادەنرێت، کە هەریەکەیان مەبەست و واتای خۆی لە پشتییەوەیەتی، بەڵام لە زۆربەی شوێندا کۆمەڵێک پەیکەری نامۆ دەبینرێت کە بوونەتە جێگەی سەرنجی گەشتیارانی ئەو شوێنانە.
لە تەواوی جیهاندا و لە وڵاتە جیاوازەکان پەیکەر لە شوێنە گشتی و تایبەتییەکان دادەنرێت، کە هەریەکەیان مەبەست و واتای خۆی لە پشتییەوەیەتی، بەڵام لە زۆربەی شوێندا کۆمەڵێک پەیکەری نامۆ دەبینرێت کە بوونەتە جێگەی سەرنجی گەشتیارانی ئەو شوێنانە.
ماڵپەڕی scoopwhoop لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک پەیکەری نامۆ کردووە کە لە شوێنە گەشتیارەکان و شەقامەکاندا دانراون و بوونەتە جێگەی سەرنجی ئەو کەسانەی پەیکەرەکانیان بینیوە، لە دیارترین پەیکەرە نامۆکان:
پەیکەری "خواردنی منداڵ" لە سویسرا

وادیارە پەیکەرێکی ترسناکە و کاتی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٦ و پێی دەوترێت "نافورەی خواردنی منداڵ" لە برنە لە وڵاتی سویسرا دانراوە، بەگوێرەی خەڵکی ناوچەکە ئەم پەیکەرە تایبەتە بۆ کەرنەڤاڵێکی کۆنی ناوچەکە ئامانج لێی "ترساندنی منداڵە"، بەڵام نازانرێت کێ و بۆچی دروستی کردووە.
پەیکەری بوکەڵە زەبەلاحەکە لە هیندستان

نامۆترین وگەورەترین پەیکەرە لە هیندستان، کە وێنەی بوکەڵەیەکی گەورەیە لەسەر شێوەی منداڵێکی بچوک کە پێدەکەنێت، لە ساڵی ٢٠١٠ دروستکراوە و ئامانج لێی ڕاکێشانی سەرنجی گەشتیارانە کە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن.
پەیکەرە نوقمبووەکە لە ئەڵمانیا

دەکەوێتە ناوچەی هامبۆرگ لە ئەڵمانیا و پەیکەرە زەبەلاحەکە لەلایەن شێوەکار ئالویڤەر فۆستی دروستکراوە، کە لەناو دەریای بینیالاستەر دانراوە و لە ٢٠١١ لەو شوێنە دانراوە، بەرزییەکەی ١٣ پێیە و درێژییەکەی ٩٩ پێ دەبێت.
پەیکەری سەگێکی زەبەلاح

لە دەرەوەی کێڵگەی ئاژەڵانی دنفر دانراوە، بەرزییەکەی ٢٠ پێ دەبێت تیشکی خۆری ویلایەتی کۆلورادۆ لێی دەدات.
پەیکەری بەلوعە

لە ئیسپانیا دروستکراوە و وەک بەلوعەیەکە بەبێ هیچ ڕاگرێک ئاوی لێدێتە دەرەوە، بە یەکێک لە پەیکەرە سەرنجڕاکێشەکان دادەنرێت کە بەهۆیەوە گەشتیارێکی زۆر سەردانی ئەو شوێنە دەکەن.
پەیکەری جاڵجاڵۆکەی زەبەلاح

جاڵجاڵۆکەی لویز بۆرجوا پەیکەرێکی زەبەلاح و لەسەر شێوەی جاڵجاڵۆکەدا دروستکردووە، بەرزییەکەی ٣٠ پێ دەبێت، لەدەرەوەی تیت مۆدرنی هونەری لە لەندەن دانراوە، بە یەکێک لە شەش پەیکەرە زەبەلاحەکەی هونەرمەندی بەناوبانگ لویز دادەنرێت.