سەردێڕ:

٦٣%ی بەشداربووانی راپرسییەک لە سویسرا داوای قەدەغەی نیقاب دەکەن

فۆتۆ: 
2021-01-23

1722 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجامی راپرسیەک لە سویسرا دەریخستووە کە لە ٦٣%ی سویسرییەکان پشتیوانی لە یاسای قەدەغەکردنی بەکارهێنانی نیقاب دەکەن لە شوێنە گشتییەکاندا. هاوکات، حکومەت دەرکردنی یاسایەکی لەو شێوەیە بە پێویست نازانێت.


ئەنجامی راپرسیەک لە سویسرا دەریخستووە کە لە ٦٣%ی سویسرییەکان پشتیوانی لە یاسای قەدەغەکردنی بەکارهێنانی نیقاب دەکەن لە شوێنە گشتییەکاندا. هاوکات، حکومەت دەرکردنی یاسایەکی لەو شێوەیە بە پێویست نازانێت.

کۆمەڵەی "تامیدیا"ی رۆژنامەنوسی سویسری ئەنجامی راپرسییەکی بڵاوکردەوە تیایدا ٦٣%ی سویسرییەکان پشتیوانی لە یاسای قەدەغەکردنی پۆشینی نیقاب دەکەن لە شوێنە گشتییەکاندا.

ئاژانسی هەواڵی سویسری بڵاویکردەوە، بەگوێرەی راپرسییەکە ٣٥%ی بەشداربووان یاساکە رەتدەکەنەوە، هاوکات، ٢%ی بەشداربووان هەڵوێستی خۆیان دەرنەبڕیوە.

بەگوێرەی ئەو شیکارییەی بۆ راپرسییەکە کراوە، ٧١%ی ناوچەی تیتچینۆ کە بەزمانی ئیتاڵی قسەدەکەن پشتیوانی لە یاساکە دەکەن، لەکاتێکدا لە ناوچەکانی خۆرئاوای سویسرا کە بە فەرەنسی قسەدەکەن ٦٦%ی پشتیوانی یاساکە دەکەن، هاوکات بەشداربووانی ئەو ناوچەیەی بە زمانی ئەڵمانی قسەدەکەن ٦٠% پشتیوانی لە یاساکە دەکەن.

هاوکات، حکومەتی سویسرا نەیاری خۆی بۆ پرۆژەیاساکە دەربڕیوە و بە پێویستی نازانێت، چونکە ئەو ژنانەی نیقاب دەپۆشن زۆرینەیان بۆ گەشتیاریی دەچنە ئەو وڵاتەوە.

وابڕیارە لە ٧ی ئازاری ئەمساڵ هاوڵاتیانی سویسرا دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکە بدەن. بەگوێرەی یاساکە لە شوێنە گشتییەکان نابێت ژنان رووی خۆیان دابپۆشن. بەڵام یاساکە پەرستگا و مزگەوتەکان و ئەو شوێنانەی هۆکاری تەندروستیان هەیە بۆ رووداپۆشین یان بەهۆکاری گۆڕانی کەش و هەوا یان پابەندی کەلتوری ناوچەیین یاساکە نایانگرێتەوە.

بەگوێرەی یاساکە، کەس بۆی نییە بە هۆکاری رەگەزی فشار لە ژنان بکات رووی خۆیان دابپۆشن. داواشدەکرێت ئەگەر یاساکە پەسەندکرا، لە ماوەی دوو ساڵدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

راپرسییەکە لەم مانگەدا ئەنجامدراوە و ١٥ هەزار کەس بەشدارییان تێداکردووە و راستڕەوەکان و چینی ناوەند پشتیوانی لە یاساکە دەکەن و چەپڕەوەکان دژی پرۆژەیاساکەن.