فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە وڵاتە ئەوروپیەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە، بەهۆی کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابوری جیهاندا.
فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە وڵاتە ئەوروپیەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە، بەهۆی کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابوری جیهاندا.
ماڵپەڕی گاردیان بڵاویکردەوە، رێژەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە، ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەجۆرێك کە خواست لەسەر نەوت زۆر کەمبووەتەوە و رێژەی فرۆشتن لەساڵی ٢٠٢٠ ، ٢٣.٧% دابەزیوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمە خراپترین رێژەی دابەزینە تاوەکو ئێستا تۆمارکرابێت، خواست لەسەر فرۆشی ئۆتۆمبێل لە بەریتانیا بەرێژەی ٢٩% دابەزیوە.
کۆمەڵگەی ئەوروپی بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێل بڵاویکردەوە، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ خواست لەسەر ئۆتۆمبێل زۆر روو لە دابەزین بووە و رێژەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ ٣.٣% بووە کە کەمترین بووە بەراورد بە ساڵانی پێشووتر.
کۆمەڵگەی ئەوروپی دەریخستووە، بەریتانیا و فەڕەنسا لە کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێل پێشەنگن، هاوکات، لە ئەڵمانیا خواست لەسەر کڕینی بەرێژەی ٩.٩% زیادیکردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵی رابردوو لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی جیهاندا قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ سەپێنرا، ئەمەش کاریگەری هەبوو لەسەر کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت و ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد.