پارێزەرێکی میسری، بیرۆکەی هاوسەرگیریەکی نوێ دادەنێت بۆ رێگریکردن لە کەمکردنەوەی رێژەی جیابوونەوە، بەشێک لە مامۆستایانی ئایینیش هاوسەرگیریەکە بەپێچەوانەی شەرعی ئیسلام دادەنێن.
پارێزەرێکی میسری، بیرۆکەی هاوسەرگیریەکی نوێ دادەنێت بۆ رێگریکردن لە کەمکردنەوەی رێژەی جیابوونەوە، بەشێک لە مامۆستایانی ئایینیش هاوسەرگیریەکە بەپێچەوانەی شەرعی ئیسلام دادەنێن.
ئەحمەد مەهران، پارێزەر و بەڕێوەبەری ناوەندی قاهیرەیە بۆ توێژینەوەی سیاسی و یاسایی کە خاوەنی بیرۆکەکەیە، بڵاویکردەوە، ئەو بیرۆکەیەی لەوەوە هات کاتێك ژنێك داوای لێکردووە داواکاری جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی پێشکەش بە دادگا بکات.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دوو هاوسەرە ماوەی سێ ساڵە ژیان بەیەکەوە بەسەردەبەن و بەبیانوی پەیوەست نەبوون بە بنەماکانی هاوسەرگیریەوە داوای جیابوونەوەیان کردووە.
بە وتەی مەهران، هەردوو کەسەکە چەند مەرجێك بۆ یەکتر دادەنێن و بیروڕاکانیان دەگۆڕنەوە دەربارەی ژیانی هاوسەرگیری و دواتر بەڵگەنامەی هاوسەرگیری ئەزموونییان بۆ دەکرێت و دەتوانن بۆ ماوەی سێ ساڵ یان زیاتر لەگەڵ یەك بژین.
مەهران باسی ئەوەشی کرد، ئەو دوو کەسە نابێت لە یەکتر جیاببنەوە، پیاوەکە ناچاردەکرێت بە بڕێك پارەی کەم خەرجی ماڵ و منداڵەکەی بکات.
مەهران وەک خۆی دەڵێت ئەو کارەی کردووە، بۆ ئەوەی پەرتەوازەیی خێزان نەهێڵێت.
هەندێك لە شارەزایان پێیان وایە ئەو جۆرە هاوسەرگیرییە لە رووی تەکنیکیەوە نزیکە لە هاوسەرگیری موتعە.
هاوکات، کۆمەڵێك شارەزا و زایانی مسوڵمان ئەو بیرۆکەیان رەتکردەوە و بە پێچەوانەی شەرعیان دانا و کۆمەڵێکیش پێیان وابوو پێویستە لیکۆڵینەوە و توێژینەوەی لەسەر بکرێت.
هاوسەرگیری ئەزموونی بریتییە لە دیاریکردنی ماوەیەک پێش گرێبەستی هاوسەرگیری بۆ دیاریکردنی ئاستی سەرکەوتویی هاوسەرگیرییەکە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی وڵاتی میسر جیابوونەوە و تەڵاق روو لە هەڵکشانە و پێویستیان بە بەرنامەیەك هەیە بۆ راهێنانی هاوسەرگیری و خولیان بۆ بکرێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن زاڵ بن بەسەر کێشەکانیاندا، توێژەرانی کۆمەڵایەتی داوای لێکۆڵینەوە لە زیادبوونی دیاردەی جیابوونەوە دەکەن.